“هیوا بەلاج” خوێندکاری خەڵکی بۆکان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گواسترایەوە بۆ بەندیخانە

خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا خوێندکارێکی زانکۆی ئازادی ورمێ بە ناوی “هیوا بەلاج” تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی بۆکان بۆ جێبەجێ کردنی سزای ١ ساڵ ٦ مانگ بەندکرانی گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان.

ئەو هاووڵاتییە لە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو، کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە بارمتە ئازاد کرابوو کە دواتر لە لایەن دادگای شوڕشی شاری بۆکان بە تۆمەتی هاندانی خەڵک و تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات سزای ١ ساڵ و ٦ مانگ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.