دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: لاوێکی تەمەن ١٩ساڵانی خەڵکی مەهاباد بەناوی “پێشەوا ئیبراهیمی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، پێشەوا ئیبراهیمی، لاوی تەمەن ١٩ساڵانی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای بەدواداچوونی وردی بنەماڵەی ئیبراهیمی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووی کوڕەکەیان، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکانی بە بنەماڵەکەی نەداوە.