مەهاباد؛ دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوەی “عەبدوولوەهاب پیرۆتی” خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارگواستراوەتەوە.

ناوبراو لە شوێنی کارەکەی خۆیی واتە دووکانی پارچە فرۆشی لە لایە هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد دەسبەسەر کراوە. تا ئێستا لە سەر هۆكاری دەستبەسەركردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.