پیرانشار؛ دەستبەسەر كردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “موراد ئیستوار” خەڵکی “پەسوێ” و “نیعمەت ئەحمەد نژاد” خەڵکی گوندی “لەک بن”ی ناوچەی لاجانی  پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارگواستراونەتەوە.

تا ئێستا لە سەر هۆكاری دەستبەسەركردن، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.