
خۆڕاگری: فەرزاد حەمیدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کامێران پاش یەک مانگ ڕاگیران بەشێوی کاتیی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، فەرزاد حەمیدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری کامێران دوای ۱مانگ دەسبەسەربوون، بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتەی قورس تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کرد و لەگەڵ خۆیان بردیان.