
خۆڕاگری: دانش شەڕەفی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پاش زیاتر لە ۲۰ڕۆژ ڕاگیران، بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، دانش شەرەفی هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “سەڵواتاوا”ـی سەربە شاری سنە، پاش ۲۱ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥۰۰۰ملیۆن تمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
نابراو ڕۆژی یەکشەممە، ۱٤ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لە شوێنی کارەکەی خۆی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و ماوەی زیاتر لە ۲۰ڕۆژ ڕاگیرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.