
خۆڕاگری: موبین مەجیدزادە، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی میاندواو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٤ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، موبین مەجیدزارە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی (گامێشگۆلی)ـی سەربە شاری میاندواو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێمەوە لە ورمێ کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەوە بۆ ورمێ.
چەکدارە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و ماڵەکەشیان بەتەواوی پشکنیوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.