هاووڵاتییەکی بەندکراوی خەڵكی سەقز پاش تەواوبوونی ماوەکەی ئازاد کرا

خۆڕاگری: عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری خەڵكی سەقز پاش تەواوکردنی ماوەی بەندکردنەکەی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، عوسمان ئیسماعیلی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز و یەکێک لە چالاکوانانی کرێکاریی ئەو شارە کە لەلایەن ڕێژیمەوە سزای ١٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، پاش تەواوبوونی ماوەی بەندکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئازاد کرا.

ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژنەری کۆماری ئیسلامی و پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ١٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.