دەستبەسەر کردنی ٦مێرمنداڵی کچ لە شاری جوانڕۆ

خۆڕاگری:لە ڕۆژانی ڕابردوو دا ٦ مێرمنداڵی کچ خەڵکی جوانڕۆ،سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی”سارا کەرەمی”کیمیا عەلی مرادی”رەها سەبووری”سندووس یەعقووبی”ئێلینا رەنجبەر”هێرۆ نووری” لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان،لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.