محەممەد زەینی وەند بە دانانی بارمتەی لە بەندیخانە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ١٠ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی”محەممەد زەینی وەند” خەڵکی دەرەشاری ئیلام لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە بارمتەی بە شێوەی کاتی تا بەرێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ماهپەرە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەی مانی لە خواردن گرتبوو.”محەممەد زەینی وەند” ڕۆژی ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت.