خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “بازید ڕاسخ نیا”لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار،کە دوای تێپەرینی ٢ حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی چارەنووسی دیار نییە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.