ئارمان مینبەری بە دانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ١٠ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی”ئارمان مینبەری”لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەرێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شاری سنە ئازاد کرا.

“ئارمان مینبەری” ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی چوونی بە سەر کار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت.