
بە ڕێز : ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئەندامانی بە ڕێزی کۆنفڕانس.
سڵاوی گەرمی ئێمە قەبووڵ بفەرموون، بەبۆنەی بەستنی کۆنفڕانسەکەتان پیرۆزباییتان پێ د ەڵێین، ئێوە بە بەشداریتان لە هۆڵی کۆنفڕانس پەیامی خۆتان گەیاند. ڕێژیمێک کە ئێوەی دەسبەسەر کردبو و و ئەشکەنجەی دەکردن بۆوەی داوای مافی نەتەوەیی خۆتان نەکە ن و لە ویست و داوا ڕەواکانتان پاشەکشە بکەن، ئەوە ئێستا با ببینێت کە دەنگی ئازادیخوازی ئ ێوە بە گوڕتر لە جاران دەگاتە گوێ.
ئازیزان!
ئێوەی بەشدار لەم کۆنفڕانسە تەنیا زیندانیی سیاسی د ژبەری ڕێژیم نەبوون، ئێوە هەڵگری بانگی ئازاد یی شوناسی نەتەوەیی و زمان و کلتووری نەتەوەیەک بوون کە بە درێژایی مێژو وهەوڵی سڕینەوەی ناسنامەکەیان داوە .
ئێوەی بە ڕێز بە پ ێداگریتان لەسەر مافی نەتەوەی ی و هەروەها خۆڕاگر ی بنەماڵە سەربەر زە کانتان ڕوح ێکی نوێتان وەبەر بزووتنە وەی ڕزگاریخوازی ناوە کە ئاوێتەیە لەگەڵ نەسرەوتن و مکوڕ بوون لەسە رخەبات و تێکۆشان بۆ ڕزگاری.
خەباتی ئێمە بۆ ڕزگاری نەوە لە دوای نەوە بەردەوامە، هەر ئەوەشە کە لە مندا ڵی سەر بێشکەشمان دەترسن، ئەوان بە زەبر و زەنگ منداڵی سەر بێشکە لەگەڵ دایکی بە تاوانی کورد بوون زیندانی دەکەن، لە پەروەردەی تەندروست بێبەشێ دەکە ن و زمانی فارسی بەسەردا دەسەپ ێنن، ناسنەمەی کوردیی لێ دەگۆڕن، لەگەڵ میلە و دیواری زیندان گەورەی دەکەن ،نازی دایکی لە س ێبەری ئەشكەنجەد ا لێ تاڵ دەکەن ،بێخەبەر لەوەیکە ئەو مند اڵە ستەم لەبیر ناکات و مکو ڕتر دەبێ ل ە کوردبوون .ئەمڕۆ سڵاو دەن ێرین بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی و بچکۆلانەترین زیندان یی سیاسیی کورد خاتوو سۆلینا .
بەهیوای سەرکەتنی کۆنفڕانس و بڕیاراتی کۆنفڕانس.
هەردەم سەرکەتوو ب ن
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستا ن
کۆمیتەی بەڕێوە بەریی گشتیی
١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤