
سڵاوێکی گەرم.
بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ئێمە جێگای خۆشحاڵی و دەسخۆشییە!
بێگومان بیرهێنانەوەی باسکردنی بەشێوەیەکی زانستی لە جینوسایدێک کە بەرەوڕووی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوە، ئەرکێکی نیشتمانییە. ئەنجومەن و بەڕێوەبەرەکەی ئێوە هەریەک لە ئەوانن کە قوربانی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامی بوون.
ئەرکی بیرهێنانەوە و باسکردنی ئەم جینوسایدەی گرتووەتە ئەستۆی خۆی، هەروەها ڕێکخراوی کوردستان تریبوناڵ لەم ڕێگایەوە ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ ئەرک و ماندووبوونەکانتان دەگەیەنێ.
پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەتان لێ دەکەین و ئارەزوو دەکەین لە کار و چالاکییەکانتان بەردەوام بن. بەهیوای ئەو ڕۆژەین کە تاک و نەتەوەی کورد وەکوو نەتەوەیەکی ئازاد دەربکەون دووربن لە پێشێلکاری سیاسی و هەموو مافەکانیان پارێزراو بێت.
بژی!
کوردستان تریبوناڵ
١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی