دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:  لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی”دیار خورشیدی” و “حوسێن قسمەتی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارە سزای بەندکران و لێدانی قامچیان بە سەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە ،دادگای تاوانەکانی ئەو شارە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە هەر یەک لە “حوسێن قسمەتی” بە ٦ مانگ بەند کران و لێدانی ٣٠ قامچی و هەروەها “دیار خورشیدی” بە ٤ مانگ بەندکران مەحکووم کردووە.

دیار خورشیدی ڕۆژی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کراوە،کە دوای لێپرسینەکەی بە بارمتە ئازاد کراوە کە دوای سەپاندنی ئەو حوکمە ئێستا بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی لە بەندیخانەی بۆکان دایە.

هەروەها “حوسێن قسمەتی” ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کراوە کە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکە بە بارمتە ئازاد کراوە.