دەستبەسەر کردنی مامۆستایەکی خانەنشین کراوی خەڵکی سنە

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی خانەنشین کراوی خەڵکی سنە بە ناوی  “مەسعوود وەفایی”لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.