ئۆمێد حەسەنی خەڵکی شاری سنە لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا

خۆڕاگری: هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە بە ناوی “ئۆمێد حەسەنی” کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرابوو لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.

شایانی باس کە ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر بە بەشداری چەند کەس لە خزمەکانی لە گۆڕەستانی بەهشتی محەممەدی سنە ئەسپەردەی خاک کرا.