دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە بارمتە لە بەندیخانە  ئازاد کران

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “عەلی گوڵ محەممەدی” “وەلی گوڵ محەممەدی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەیان لە بەندیخانەی شاری بۆکان ئازاد کران.

ئەو دوو برایەی خەڵکی شاری بۆکان ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کران کە تا ئێستا لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.