دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیکی کورد لەلایە هێزەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەمیر قەمەری، هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٩ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی “٣١ی دیسامبری٢٠٢٥ زایینی” سەمیر قەمبەری، هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر شوێنی کاری ناوبراو هەرلەوێ دەسبەسەریان کردووە.کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی درووست لە شوێنی ڕاگیرانی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەست دا نییە چارەنووسی ناروونە.