بەندکراوێکی سیاسیی کورد پاش ١٥ساڵ بەندکردن بێ مەرەخەسی دۆخی تەندروستیی نالەبارە

خۆڕاگری: موتەلب ئەحمەدیان، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی بانە لەساڵی ١٣٨٩ی هەتاوییەوە بەبێ یەکڕۆژ مەرەخەسی تائێستا لە بەندیخانەیە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

ڕۆژی شەممە، ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر دۆخی نالەباری بەندکراوێکی سیاسیی کورد ڕایگەیاند: موتەلب ئەحمەدیان، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی شاری بانە کە ماوەی ١٥ساڵە لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندایە و لەو ماوەیەدا هیچ مەرەخەسییەکی پێنەدراوە تەنانە بۆ چارەسەری پزیشکیش کە هەر لە بەندیخانە تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی مەترسیدا بووەتەوە.

ناوبراو بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، لەلایەن دەزگای قەزایی ئەو ڕێژیمەوە سزای ٣٠ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و بەڵام ئەوەی لەسەر ئەو ڕووی داوە لە بەندکردن قورسترە کە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە قورس، نەخۆشی مەترسیدار، بێبەریبوون لە هەمووشتێک بووەتەوە و کە ئەوەش مردنێکی لەسەرخۆ هەژمار دەکرێت.

شایانی باسە کە ناوبراو بەهۆی نەخۆشی و پێڕانەگەیشتن بە چارەسەری پزیشیکی ئەوەندە لاواز بووە کە قورسایی گەیشتۆتە ٣٥کیلۆگرام و هەروەه ڕۆژانە دەستپەنجە لەگەڵ نەخۆشییەکانی تەسکی بڕبڕە پشت، شێرپەنجەی گەدە، ئازاری درێژخایەن و نەخۆشەیگەلی دیکە نەرم دەکات، ئەوە لەکاتێکدایە کە بۆخحی لە بدندیخانەوە لە نامەیەک دا دەڵێ: دادگا لەبری تەنافی دار سزای مردنی لەسەرخۆی بەسەردا سەپداندووم.