چالاکێکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە، سزای پێ‌بژاردنی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: کامران ساختمانگەر، چالاکی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە سزای پێ‌بژاردنی نەغدی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لە سنە بە سەرۆکایەتی قازی “سەعیدی” لەبری سزای بەندکردن سزای پێ‌بژاردنی نەغدی بەسەر کامران ساختمانگەر، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنەدا سەپاند و کە لە دەرکردنی دادنامەیەکدا سزای ٢مانگ بەندکردنی گۆڕی بۆ پێ‌بژاردن.

 کامران ساختمانگەر، لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری سنە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزام لەڕێگەی وتووێژەوە لەگەڵ تەلەڤیزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سزای ٣مانگ بەندکردنی تەعزیری پێ‌بژاردنی نەغدی بەسەردا سەپیندراوە، بەڵام بەپێی بەڵگەنامەکانی پزیشکی یاسایی کە لە دۆسییەکەیدا هەیە، لە بەندکردنەوە گۆڕاوە بۆ پێ‌بژاردن بە بڕی ٣٤ملیۆن تمەن.