سنە: دەسبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی”موختار شەریفی: و”تەها کەریمی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو دوو هاوڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.