ئەیوانی ڕۆژئاوا بابەک ناسری حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری:لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەیوانی ڕۆژیاوا دانیشتووی تاران کە لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو لە لایەن دادگای شۆڕشی تاران سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە لە دادگای یەکەم بە ٦ سال بەندکران و ٢ ساڵ دوور خستنەوە لە لایەن دادگا مەحکووم کرابوو .کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ە ساڵ ٦ مانگ ١٥ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری کەم کرایەوە.

بابەک ناسری ڕۆژی ٢٨ خەرمانان لە خۆپێشاندانەکانی تاران دەستبەسەر کرابوو.کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازرایەوە کە تا ئێستا لەو زیندانە دایە.