بە دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی تر ڕادەی دەستبەسەرکراوان لە پیرانشار گەیشتە ١٢ کەس

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی سێ هاووڵاتی تری خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “موبین حوسێن زادە” فەخرەدین ئۆمیدی فەر” قادر ئۆمیدی فەر”لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە ئاشکرا بوونی ناوی ئە سێ کەسە ڕادەی دەستبەسەرکراوانی شاری پیرانشار گەیشتە ١٢ کەس کە پێشترئەنجومەن ناوەکانی بڵاو کردوونەتەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.