دوای “سیاوەش حەیاتی” سێ چالاکی مەدەنی تری یارسان بەنگهێشتی  دادگای گشتی و  ئینقلابی سەحنە کران

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،سێ چالاکی مەدەنی یارسانی  بە ناوەکانی ” سەید ئەمین عەباسی” و “سەید ئەکرەم عەباسی” و “سەیە سرووش عەباسی” بە تۆمەتی پیلانگێری بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات لە لایەن دادگای گشتی و داگای ئینقلابی شاری سەحنە بانگهێشت کراون کە دەبێ لە بەرامبەر ئەو تۆمەتە بەرگری لە خۆیان بکەن.

ئەوە لە حاڵێک دایە  “سیاوەش حەیاتی”وتەبێژی ئەنجومەنی یارسان بە هامان تۆمەت بانگهێشتی ئەو دادگایە کراوە.

ئەو ٣سێ هاووڵاتییە ٩ و ١٠ سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە گواسترابوونەوە بۆ گرتنگە ئەمنییەکانی شاری کرماشان کە دوای زیاتر لە ١ مانگ مانەوە لە بەندیخانە بە بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.