ئەرسەلان دیوارگەر بە بارمتە قورس ئازاد کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ٩ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “ئەرسەلان دیوارگەر” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕؤژی ١٧ی بەفرانبار دوای بانگهێشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا، تا ئێستا لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.