دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: کورش نەدیمی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۲٨ی بانەمەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، کورش نەدیمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبار لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستاش هیچ زانیارییەکانی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و جارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەروەها هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.