
خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ڕۆژی دووشممە ٢٩ی بانەمەرێ ١٤٠٤ی هەتاوی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئیلام سزای ٢ ساڵ بەندکردنی بۆ “ئارمان شادیوەند” پشتراست کردەوە.
ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی سووکایەتی بە ڕێبەر و پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی سزای ٢ ساڵ بەند کردن و ٣٠ قامچی بەسەر دا سەپێندرابوو.