شاخەوانێکی گنجی شاری پیرانشار دوای ئازاد بوونی بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان تووشی نەخۆشییەکی نادیار هاتووە

خۆڕاگری: “عەبدوڵڵا ئاژیر”، وەرزشکاری لاوی خەڵکی گوندی سەروکانی سەر بە لاجانی شاری پیرانشار، دوای ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە سەرکوتكەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ، کە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، بەڵام دوای ئازاد بوونی تووشی نەخۆشییەکی نادیارهاتووە کە کاریگەری لەسەر بیرو هۆش و جووڵە و قسە کردنی داناوە.

بنەماڵەکەی پێیان وایە فشارە جەستەیی و دەروونییەکانی ماوەی مانەوەی لە گرتووخانە، هۆکاری سەرەکیی ئەم دۆخەن، کە تا ئێستا دکتورەکان هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکەیان دیاری نەکردووە.