هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرکرا

بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی یەک شەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “توفیق ئەمینی” لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراوە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.

ئەو هاووڵاتییە ماوەی ١٠ ڕۆژە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە وبۆ شوێنێکی نادیار  گواستاوەتەوە هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو تۆمەتانە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە.