خۆڕاگری: ڕەزا مورادی هاووڵاتی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی ( ٢٨ی ١١ی ٢٠٢٥ی زایینی) هاووڵاتییەک با ناوی ڕەزا مورادی تەمەن٥٠ ساڵ خەڵکی گوندی خامسان سەر بە شاری کامێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.
