دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژی ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی دوو  هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی  “فەتاح بڵیند گرامی” و “مانی بڵیند گرامی” کە مام برازای یەکترن لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە شوێنی کارەکەی خۆیان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە و  چارەنووسیان نادیارە.