دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە بە ناوی”ئارمان منبەری” لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگای چوونە سەر کاری خۆێی  ئەو هاووڵاتیەیان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.