
خۆڕاگری: عەزیم یادگاری، هاووڵاتیی خەڵکی دێلوڕان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە تاران بۆ جێبەجێکردنی سزای ۱۰ساڵ بەندکردن دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۲٤ی بانەمەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، عەزیم یادگاری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێلوڕان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شاری تاران دەسبەسەر کراوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ۱۰ساڵ بەندکردن کە پێشتر بەسەریدا سەپێندراوە، ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
ناوبراو کە دەسبەسەر کراوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئیلام دەکرێتەوە و سزای ۱۰ساڵ بەندکردن تێدەپەڕێنێت و هەروەها پێشتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕپاگەندە بەدژی ڕێژیم، سزای ساڵ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.