ئاشکرابوونی ناسنامەی مێرمنداڵێکی کورد کە بەتەقەی گوڵـلەی چەکدارانی ڕێژیم کوژرا

خۆڕاگری: مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵانی کوردی کرمانجی خەڵکی قووچان بە ناوی ڕەزا کاووسی، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری کەرەجدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی (٢٥ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی)، ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ناسنامەی یەکێکی دیکە لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ئەمساڵ لە ناوچەی شاهین‌ویلای کەرەج ئاشکرا بووە کە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵانە بە ناوی ڕەزا کاووسی‌، خەڵکی قووچانی سەربە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی و بە گولـلەی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کە بەر سینگی کەوتووە، گیانی سپاردووە.

ناوبراو کە بۆ کارکردن وەک شاگردی میکانیک لە قووچانەوە چووبووە شاری کەرەج، دوای کوژرانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، بنەماڵەکەی کەوتبوونە ژێر گوشارێکی زۆر بۆ ئەوەی وەک “بەسیجی” بیناسێنن، بەڵام دوای دژایەتی بنەماڵەکەی، ڕێژیم بڕی ٧٥٠ ملیۆن تمەنی بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی لێ سەندوون.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*