دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هیزەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەدیق رێحانی، هاووڵاتییەکی کرێکاری خەڵکی ئاوایی “ئاویهەنگ”ـی سەربە شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” حەوتووی ڕابردوو سەدیق ڕێحانی، کرێکاری خەڵکی ئاوایی “ئاویهەنگ” و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە.
دوای بەدواداجوونی بنەماڵەی سەدیق ڕێحانی، دەرکەوتووە کە ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی دەزگای هەواڵگریی رێژیمەوە کە جلی شەخسییان لەبەر بووە گواستوویانەوەتەوە بۆ ئەو ناوەندەی ڕێژیم و هێزەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و تا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکرانی دیار نییە.