مەهاباد  : ڕەحمەت ئابجامە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی  ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “ڕەحمەت ئابجامە”کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد  بە ٢ ساڵ ٨ مانگ بەند کران سزا درابوو کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢ساڵ بەند کران کەمکرایەوە، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ١ی پووشپەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر دەکرێ کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد دەکرێ.