جوانڕۆ : دەستبەسەر کردنی مێرمنداڵێکی ١٧ساڵان

خۆڕاگری: ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی مێرمنداڵێکی ١٧ساڵان خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “ئالان وەیسی”  لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.