تێکچوونی دۆخی تەندرووستی نازیلا مەعرووفیان ڕۆژنامەنووس بە هۆی فشاری ڕوحی ڕەوانی

خۆڕاگری :  ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێری “ڕویداد ٢٤” نازیلا مەعرووفیان،خەڵکی سەقز دوای ئامادە بوونی لە دادگا بە هۆی فشاری ڕوحی بێهۆش دەبێت ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

نازیلا مەعرووفیان ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری تاران دەستبەسەرکرا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە بە تۆمەتی وتووێژ لەگەڵ بنەماڵەی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرو گوازراوەتەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین.