یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: سمکۆ نەسروڵڵاهی، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی “قازلیان”ـی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجوەمەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، سمکۆ نەسروڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قازڵیان”ـی سەربە شاری بۆکان و یەکێک لە بەڕێوەبەرەکانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەو گوندە بووە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.