دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر سەر بە مەریوان بە ناوی “ئارەش شەریفی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە.