بەرپرسێکی بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: یوسف حاجی‌خۆش، یوسف حاجی‌خۆش، ئەندامی شۆرای ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کورد و خەڵکی شنۆ، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ١٠مانگ بەندکردنی بەسەرد سەپێندرا.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: یوسف حاجی‌خۆش، یوسف حاجی‌خۆش، ئەندامی شۆرای ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کورد و هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “کۆنە قەڵا”ـی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن دادگای دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم، سزای ١٠مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری شنۆ بەسەرۆکایەتی قازی “ئەنساری” بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ٣ساڵ و ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و زیاتر لە ٦مانگە لە بەندیخانەی ناوەندی شنۆ ڕاگیرا و پاشان بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک گوازراویەوە بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە.