هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: حوسێن محەممەدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، پاش زیاتر لە ۱۰ڕۆژ ڕاگیران، بەشێوەی کاتی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۲٥ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی، حوسێن محەممەدی، ناسراو بە “زانکۆ” هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “ئاڵی‌کەند”ـی سەربە شاری بۆکان، پاش ۱۱ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی ٥۰۰ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کراوە.
ناوبراو سەرەتا کە دەسبەسەر کرا، گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە ورمێ و بۆ ماوەی ۱۱ڕۆژ لەژێر گوشاردا لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و دواتر گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد