دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەلمان میرزایی، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۱۰ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی “۳۱ی دێسامبری ۲۰۲٥ی زایینی” سەلمان میرزایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبرا لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نیی و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.