هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ساسان چەمەن‌ئارا، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ساسان چەمەن‌ئارا، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام، پاش زیاتر لە ٥ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

ساسان چەمەن‌ئارا یەکێک لەو دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینایە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ئیلام دەسبەسەر کرابوو و هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر کرابوو.