دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بپکان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەید ئەسعەد یوسفی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر سەید ئەسعەد یوسفی، کاسبکار و خاوەنی دووکانی زێڕی “یوسفی” لە بازاڕی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی ئەوەیکە سەید یوسف لە کاتی مانگرتنەکەدا دووکانەکەی داخستبوو، دەسبەسەریان کردووە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.