
خۆڕاگری: کەریم قادرپوور، باوکی شەهیدێکی شۆڕشی ژینای خەڵكی بۆکان ماوەی ١٠ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: کەریم قادرپوور، باوکی ئاوات قادرپوور یەکێک لە شەهیدەکانی شۆڕشی ژینا و هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان، ماوەی ١٠ڕۆژە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی باوکی شەهید ئاوات قادرپوور، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و هەوەها لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوییەوە بێسەروشوێن کراوە.