خۆڕاگری: جەلال سەدەفی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەهاباد پاش یەکساڵ ڕاگیران، بەشێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” رۆژی شەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی (١٣ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی) جەلال سەدەفی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد کە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و دوای چيند مانگ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٤ملیارتمەن و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و هاوکاتی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ و هەروەها پاش چەند مانگ لێکۆڵینەوە و وەرگرنگی دانپێدانان زۆرەملێ و ئازار و ئەشکەنجەدانی، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد.
ناوبراو دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە کە ئازار و ئەشکەنجەی زۆر دراوە و لە لقی یەکەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لە مەهاباد بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم دادگایی کراوە.
