دەسبەسەر کردنی “سەمەد شابۆیی”لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری)، ڕۆژی دوو شەممە ٢٢ی گەلاوێژی١٤٠٣ی هەتاوی “سەمەد شابۆیی” هاووڵاتی خەڵکی گوندی شاوانەی سەر بە شاری شنۆ دوای بانگ کرانی بۆ دادگای شوڕشی ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر دەکرێت.

شایانی باسە کە ناوبراو ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی دوای ترۆری برایەکەی بە ناوی سیامەند شابۆیی دەسبەسەر کرابو کە دوای دوو مانگ لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.