دەسبەسەر کردنی “موختار ئەسەدی”لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری)، ڕۆژی دوو شەممە ٢٩ی گەلاوێژی١٤٠٣ی هەتاوی “موختار ئەسەدی”چالاکی سینفی مامۆستایان خەڵکی شاری سنە دوای سەردانی بۆ پۆلیسی ئەو شارە بە حوکمی قازی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر دەکرێت.

شایانی باسە کە ناوبراو ساڵانی پێشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراوە وسزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراوە. ڕۆژی ڕابردووبەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە٢٨ی گەلاوێژ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر بنەماڵە ناوبراو بە بەکار هێنانی توند و تیژی و ترساندی بنەماڵەکەی،ماڵەکەیان پشکنی بوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵتییە لەبەر دەست دا نییە.